Eksamen: FSP6312 / PSP5900 | Semester: Vår 2023 | Varighet: 4 timer
Vekting: Lesing ca. 35 % | Skriving ca. 65 %
| Spørsmål | Svar |
|---|---|
| ئەم کاتەت باش، ناوت چییە؟ (Hei, hva heter du?) |
ژیانت باش، ناوم سەیرانە. (Hei, jeg heter Seiran.) |
| تۆ تەمەنت چەند ساڵە؟ (Hvor gammel er du?) |
ئێستا ١٧ ساڵم و لە مانگی سێ دەبمە ١٨ ساڵ. (Nå er jeg 17 og i mars blir jeg 18.) |
| ئێوە ماڵتان لە کوێیە؟ (Hvor bor dere?) |
لە شاری ستاڤانگەرە. (I byen Stavanger.) |
| لە قوتابخانە، حەزت لە کام وانەیە؟ (Hvilket fag liker du på skolen?) |
ماتماتیک و مێژوو. (Matematikk og historie.) |
| Posisjon i teksten | Riktig ord | Forklaring |
|---|---|---|
| سارا کچێکە، لەگەڵ دایک و باوک و سەگەکەی ___ | دەژی (bor/lever) | Sara bor sammen med mor, far og hunden sin. |
| ڕۆژانی شەممە زوو لە خەو ___ | هەڵدەستێت (står opp) | På lørdager står hun tidlig opp. |
| دایکی پێی دەڵێت: ئەگەر بێتاقەتی ___ تەلەفزیۆن بکە | تەماشای (se på) | Moren sier: Hvis du kjeder deg, se på TV. |
| بەتەنیا تەماشای فیلم کارتۆنی ___ دەکات | تۆم و جێری (Tom og Jerry) | Hun ser på tegnefilmen Tom og Jerry alene. |
| Spørsmål | Riktig svar |
|---|---|
| Hvor mange barn har Saman og Elin? | خاوەنی دوو کوڕ و کچێکن (To sønner og en datter) |
| Hva jobber Saman og Elin med? | سامان شۆفێرە و ئێلین مامۆستایە (Saman er sjåfør og Elin er lærer) |
| Hvilken sport liker familien? | ئەندامانی خێزانەکە حەزیان لە تۆپی پێیە (Familien liker fotball) |
| Hva blir de irriterte over på lørdags- og søndagskvelder? | کە دراوسێکانیان دەنگە دەنگ دەکەن. (Når naboene bråker.) |
| Stillingsbeskrivelse | Yrke |
|---|---|
| Trenger noen som kan lage stoler, bord og dører av tre, kan bruke hammer og spiker, og har utdanning innen dette. | دارتاش (Snekker) |
| Restauranten trenger en som kan lage ulike kurdiske retter, kan lage kebab og er ren og hygienisk. | چێشتلێنەر (Kokk) |
| Trenger noen med erfaring innen skriving og journalistikk, kan kurdisk og engelsk, og kan lage rapporter og programmer for TV. | ڕۆژنامەنووس (Journalist) |
| Skolen trenger noen med utdanning innen undervisning, som kan undervise i ulike fag. Erfaring fra andre skoler er en fordel. | مامۆستا (Lærer) |
لەم وێنەیەدا دوو کەس لە مێزێکدا دانیشتوون لە کافتێریایەکدا. ئەوان دوو هاوڕێن کە دوای خوێندن هاتوونە ئەوێ. باس لە وانەکان و ئیمتیحانەکانیان دەکەن. یەکێکیان قاوە دەخواتەوە و ئەوی تر چایی دەخوات. پێش هاتنیان بۆ ئەوێ لە قوتابخانە بوون.
دوای ئەمە دەچنەوە بۆ ماڵ بۆ خوێندن. من حەزم بوو لەو مێزە دابنیشم، بۆ ئەوەی شوێنەکەی ئارامە و لە لای پەنجەرەکەیە.
کاردۆ: سڵاو تارا، چۆنیت باشیت؟
تارا: سڵاو کاردۆ، سوپاس باشم تۆ چۆنیت؟
کاردۆ: لە پشووی کۆتایی هەفتە چیت کرد؟
تارا: من تەماشای پرۆگرامی خواردنم کرد لە تەلەفزیۆن و زۆر خۆشم بوو.
کاردۆ: خۆشە! من زۆر حەز دەکەم تەماشای پرۆگرامی خواردن بکەم... دوێنێ فیلمە کوردییەکەت بینی؟
تارا: بەڵێ بینیم، بەڵام ڕاستییەکەی فیلمەکە باش نەبوو.
کاردۆ: بۆچی؟
تارا: چوونکە چیرۆکەکەی زۆر خاو بوو و ئەکتەرەکانیش باش نەبوون.
کاردۆ: زۆر حەزدەکەم پێکەوە شەوێک تەماشای فیلمێکی کوردی بکەین. تۆ دەڵێیت چی؟
تارا: بەڵێ بیرۆکەیەکی زۆر خۆشە! من زۆر دەمەوێت پێکەوە فیلم ببینین.
کاردۆ: زۆر باشە! حەز لە چ جۆرە فیلمێک دەکەیت سەیری بکەین و کەی بۆ تۆ باشە؟
تارا: حەزم لە فیلمی کۆمیدی دەکەم. ڕۆژی هەینی شەو بۆ من باشە.
سڵاو هاوڕێ،
من ناوم کارزانە و کوردی سۆرانیم بە وانەی زمان هەڵبژاردووە لە قوتابخانەی ناوەندیدا. دەمەوێت ئەم زمانە فێربم بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ باپیرم و داپیرم قسە بکەم، چونکە ئەوان تەنها کوردی دەزانن. هەروەها دەمەوێت کاتێک سەفەر بۆ کوردستان دەکەم بتوانم لەگەڵ خەڵکەکە قسە بکەم.
بۆ فێربوونی کوردی فەرهەنگ و کتێبی وانەکان بەکاردەهێنم. هەروەها ئەپلیکەیشنی فێربوونی زمانم هەیە لەسەر مۆبایلەکەم.
خۆشترین و کاریگەرترین ڕێگا ئەوەیە کە لەگەڵ خێزانەکەمدا بە کوردی قسە بکەم و گوێ لە گۆرانی کوردی بگرم. تەماشاکردنی فیلمی کوردیش زۆر بە سوودە.
بەڵام بێزارترین ڕێگا نووسینی دووبارەی وشەکانە و لەبەرکردنەوەی لیستی وشەیە. ئەم ڕێگایە بێزارکەرە و زۆر کاریگەر نییە.
بە ڕێزەوە،
کارزان